بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کانی ژەنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندی کانی ژەنان، گوندێکی سنوورییە و دەکەوێتە سەر سنووری دەستکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (سەرسنووری عێراق - ئێران) و هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان.

ئەم گوندە بەشێکە لە ناوچەی تاوگۆزی؛

لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی سەرشاتە و لە باشوورەوە گوندی گمە. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی کولور لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ گوندی مۆرتکە هاوسنوورە.

نزیکەی ٣٥ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لەناوەندی قەزای دەربەندیخانەوە دوورە؛ پێشتر لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای دەربەندیخان (پارێزگای سلێمانی) بووە، بەڵام لەگەڵ بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە، خراوەتەسەر پارێزگای هەڵەبجە.

ناوی گوندەکە، "کانی ژەنان"، ئاماژەیە بۆ بوونی کانییەکی مێژوویی لەو شوێنەدا کە لە کۆندا ژنانی گوندەکە بۆ کاروباری ڕۆژانە بەکاریان هێناوە. دانیشتووانی ئەم گوندە سەر بە هۆزی گەورەی تاوگۆزین؛ بەبنەماڵەی خێڵی هەسەن(حەسەن) دەناسرێن خەڵکەکەی بە گشتی پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ (بەتایبەت چاندنی دانەوێڵە و باخداری) دەبەستن.

هەروەها بەهۆی پێگە سنوورییەکەیەوە، بەشێک لە خەڵکەکەی لە کۆندا خەریکی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی سنووری بوون.

ئەم گوندە بەشێکە لەو ناوچەیەی کە مەولەوی کورد، شاعیری ناوداری کورد، تێیدا ژیاوە (گۆڕی مەولەوی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە کە زۆر نزیکە لە کانی ژەنان).

ئەم گوندە بە شاخوداخ و سەوزایی دەورەدراوە و یەکێکە لە ناوچە هەرە جوانەکانی سنووری دەربەندیخان.

بە سروشتە جوانەکەی، تێپەڕبوونی ڕووباری زمکان بەبەردەم گوندەکەدا، و بوونی کانی و کارێزی زۆر ناسراوە کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە ناوچەکە بەخشیوە.

ئاووهەوایەکی مامناوەندی هەیە؛ لە هاویناندا گەرم و وشکە، بەڵام لە زستان و بەهاراندا، بەهۆی بارانبارینی زۆر و هەڵکەوتەی لە کەنار ڕووباری زمکان، دەبێتە ناوچەیەکی زۆر سەوز و پڕ ئاو.

جوگرافیا

[دەستکاری]

کانی ژەنان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی سەرشاتەی سەروو و لە باشوور لەگەڵ شارۆچکەی گمە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ کولور لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی مۆرتکە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
کانی ژەنان
بابەت دابنێ
Morty Proxy This is a proxified and sanitized view of the page, visit original site.